پێشه‌کی:
هه‌ر وه‌ها که ئه‌زانن ئه‌م نه‌زه‌ریه فیزیکییه ده‌ڵێت که دنیا به ته‌قانه‌وه‌یێکی گه‌وره به ناوه Big Bang درۆست بووه و له‌و وه‌خته‌وه تا ئێستاش له حاڵی بڵاوبونه‌وه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی که کاتی ئه‌م ته‌قانه‌ووه‌بزانین،43^10 (ده به ته‌وانی چل و سێ) بێنه به‌رچاو. ئه‌م ته‌قاننه‌وه ته‌نیا ئه‌ونه‌ی پێ چو . دیاره که کاتێکی یه‌گجار که‌ممه ، به‌ڵام جموجوڵه‌کانی دنیا هه‌ر له‌و کاته‌وه که هێشتا به هه‌زارمی چرکه نه‌گه‌دشتبوده‌ستی پێ کرد.
کتێبی مێژوی عاله‌م :
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له گرمه‌ی گه‌وره‌وه تا ئیستا به کات به‌ش بکه‌ین ، له به‌شی ئه‌وه‌ل دا( 10^43) عاله‌م ئه‌وه‌نده گه‌رم و تێکه‌ڵ بو که هیچ یاسایێکی فیزیکی به‌رده‌وام نه‌بو. به‌ڵام دوای ئه‌وه له به‌شی دوهه‌می جموجوڵه‌کاندا (43^10 تا 32^10 چرکه)ئه‌وه‌ڵین ژێربه‌ناکانی ماده وه‌کوو کواراک ، ئلکترۆن، و پادکواراک ، پاد ئلکترۆن (ئه‌و رێزانه که دژیان بوون) ، دروست بوون. . له‌م کاته‌دا و له‌م جموجوڵانه‌دا کواراک و ئلکترۆنه‌کان چون زۆرته له دژه‌کانیان یانی پادکواراک و پاد ئلکترۆنه‌کان بوون مانه‌وه (که ئێمه‌یش به‌شێکین له‌وانه)ئه‌وانی تر له گه‌ل به‌شێک له‌مان بوون به تیشک.له به‌شی سێهوم دا (32^10 تا 6^10) دنیا له مجێورێ له کواراک ، لپتۆن ، فۆتۆن و برێتر له‌م کوانتۆمه بچوکانه(ذره ) ده‌سی به دروست بون کرد و که‌م که‌م به‌ره‌و سارد بونه‌وه له‌و گه‌رما زۆره کرد.له به‌شی چوارم ( 6^10تا 3^10) ئه‌و کواراکانه که زۆرتر بۆنله‌دژکواراکه‌کان ئه‌مێننه‌وه ، چۆن ئیتر هیچ دژ کواراکێک نه‌ماوه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵیان یه‌ک گرن و بن به تیشک.هه‌ر3 کواراک به‌یه‌که‌وه یه‌ک دانه پرۆتۆن و نۆترۆن دروست ئه‌که‌ن.له مه‌رحه‌له‌ی په‌نجدا (3^10 تا 100چرکه ) ئلکترۆنه‌کان و دژئلکترۆنه‌کان ئه‌درێن له یه‌کترین و به‌م تێکه‌ڵچونه ئه‌بن به تیشک . له به‌شی شه‌ش دا(100چرکه تا 30کاتژمێر ) له‌و وه‌خته ته‌نها هیدرۆژن و هێلیۆم که زۆر سوکن دروست بوون.له مه‌رحه‌له‌ی حه‌وت (له 30کاتژمێر تا 1مێلیۆن ساڵ دوای خلقه‌ت) ، دوای تێپه‌ربونه 300000ساڵ دنیا ساردۆ ببو و ناو‌کی ئۆتۆمه‌کان و ئلکترۆنه‌کان توانییان یه‌کترین بگرنه‌وه و ئوتۆمه‌کان دروست بکه‌ن.و له به‌شی هه‌شت(له 1 مێلیۆن ساڵ دوای خلقه‌ت تا ئه‌مرۆ) له هه‌وره هیدرۆژنیه‌کان ده‌زگاکانی کاکه‌شانه‌کان وه‌کوو ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان دروست بوون .
رزگار عه‌زیزپور ، به‌هاری1387، ئاپریڵی 2008