په‌نجاهمین ساڵیادی ناردنی ئێسپۆتینک بۆ ده‌ور زه‌وی
چه‌ن رۆژی رابردو ، په‌نجاهمین ساڵیادی ناردنی ئه‌وه‌ڵین ماهواره یا سه‌ته‌لایت (به هه‌ر شتێک که به ده‌ستی ئینسان دروست بوبێت و به‌ده‌وری په‌یکه‌رێکی ئاسمانی به تایبه‌ت زه‌وی بخۆلێته‌وه، ئه‌وترێت ماهواره یا سه‌ته‌لایت) ، به ناوه ئێسپۆتینکی1 له 4ئۆکتۆبری ساڵی 1957 به ده‌ستی شۆره‌وی سابق بۆ فه‌ضا بو.ئێسپۆتینک1 ئه‌وه‌ڵین ده‌ست درۆست کراوی ئنسان بو که به ده‌وری زه‌وی له په‌نجا ساڵ له‌مه‌و به‌ر خۆلاوو.ناردنی ئێسپۆتینک بو فه‌ضا ته‌واوی سه‌رنجی دنیا ، به‌تایبه‌ت ئامریکای کێشایه سه‌ر پیشره‌فت و به‌رکه‌وتنی شۆره‌وی له بوواری علم و تکنۆلۆژی.
هه‌رچه‌ند که ئامریکا بری پرۆگرامی بۆ ناردنی سه‌ته‌لایت بۆ فه‌ضا بۆ ئه‌وه‌ڵین جار بو ، به‌ڵام سه‌ره‌وکۆماری ئه‌ووه‌خته‌ی ئامریکا دوای ناردنی ئێسپۆتینک بۆ فاضا وتی:شۆره‌وی ته‌نیا تۆپێکی به‌ستگباڵی خستوه‌ته حه‌وا !!!

به‌ڵام دوای ئه‌و کێنێدی سه‌ره‌و کۆماری لاوی ئامریکا که هاته سه‌ر کار زۆرتر چاوی به ره‌و داهاتو بو و پرۆگرامی ناردنی ئینسانی بۆ مانگ به باشی ته‌یید کرد و به جیهانیانی سڵه‌ماند که ئامریکا به زۆیی ئینسان بۆ ئه‌وه‌ڵین جار ئه‌نێرێت بۆ مانگ.(و دواخریش هه‌روا بۆ و ئامریکا توانیتی)
ئێسپۆتینکی1 گردیێکی ئاڵۆمێنیۆمی به درێژایی ناوه‌راستی(قطر)58 سانتیمیتر بو که ته‌نیا 6/83 کیلۆ قۆرس بو.چوار ئانتینی 5/2میتری که به به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سه‌ته‌لایته جێگیر ببون ئطلاعات و زانیاری-هایێکی زۆر گرنگی به شێوه‌ی ده‌نگی بیب بیب و له دوو شه‌پۆلی رادوێیی 20و40 مگا هێرتز بۆ زه‌ویی نارد.دوایی 21 رۆژ باترییه‌کانی ئه‌م سه‌ته‌لایته مردن و 92 رۆژ دوای ئه‌وه ئێسپۆتینکی 1 که‌وته ناو به‌شه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی و کاتێک که که‌وته خواره‌وه به تاواوی به بۆنه‌ی خزان له گه‌ڵ گازه‌کانی هه‌وا سوتا.

له دوای ئێسپۆتینک سه‌رنجی ته‌واو دنیا به گرنگی سه‌ته‌لایت و که‌ڵک وه‌رگرتنه‌کانی که به ته‌واوی بێ وێنه بۆ رۆیشت. جۆرێک که ئستا که 50ساڵ له ناردنی ئه‌وه‌ڵین سه‌ته‌لایت رۆیشتووه نزیکه‌ی2500 سه‌ته‌لایت چونه‌ته ناو بازنه‌هایێکی جۆراوجۆر له زه‌وی و زانیاریهایێکی جۆراوجۆریش( وه‌کوو هه‌واناسی، نظامی ، ته‌له‌ڤیزیون ورادیو، GPS و ... ) بۆ ئێمه مخابره ئه‌که‌ن و ئه‌ینێرن.
به‌ڵام چیرۆکی سه‌ته‌لایت هه‌ر لێرا ته‌واو نه‌بووه ، دوای ئه‌وه‌ی که توانایی ناردنی سه‌ته‌لایت بۆ ده‌وری زه‌وی به‌ده‌س هات ، چه‌ن ساڵی پێ نه‌چو که شۆره‌وی سه‌ته‌لادتێکی نارد بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ده‌وری مانگ-دا بخۆلێته‌وه و چه‌ن وێنه‌ی ته‌واو باش که تا ئه‌و وه‌خته نه‌ظیری نه‌ببو له به‌شی پشتی مانگ که دایمه به بۆنه‌ی خۆلانه‌وه‌ی مانگ به ده‌وری خۆی و له عه‌ینی حاڵ به ده‌وری زه‌وی ، له ئێمه‌وه دیار نیه و ئێمه له ته‌واوی کاته‌کان دا ته‌نها ئه‌توانین یه‌ک به‌شی مانگ ببینین، بگری.و به‌دوای مانگ دا سه‌ته‌لایت بۆ هه‌ساره‌ی گه‌لاوێژ ، مه‌ریخ و ته‌واوی هه‌ساره‌کانی تر له گه‌ڵ مانگه‌کانیان دا وته‌واو گۆشه‌و کناری کۆمه‌ڵساری خۆر رۆیشتن و زانیاریێکی زۆریان له ئه‌م په‌یکه‌ره ئاسمانیانه به شێوه‌ی وێنه، فیلم ویدیویی و ده‌نگ به سوارکردن له سه‌ر شه‌پۆله جۆراوجۆره‌کان گه‌یشت به ده‌ستی دانیشتوانی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
ئستا من ئه‌م مقاله به‌و هیوایه ته‌واو ئه‌که‌م که رۆژێک ته‌واوی دنیا به شێوه‌یێکی یه‌کسان له میوه‌ی علم و تکنۆلۆژی به‌شدار بن و پیشره‌فت و سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌یێک نه بی به هۆی مه‌ترسی و دواکه‌وتنی زۆرتری ده‌سه‌یێکی تر.
رزگار عه‌زیزپور ،پاییزی2007، سه‌قز